کانونی یه‌که‌م 23, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕۆژئاوا سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام خەریکی چەواشەکارییە

«سێرگێئی لاڤرۆف» ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لایەنە ڕۆژئاواییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە خەریکی چەواشەکارین لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە.

«سێرگێئی لاڤرۆف» ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لایەنە ڕۆژئاواییەکان و بە تایبەت سێ وڵاتی ئاڵمانیاو بریتانیا و فەرەنسای بە چەواشەکاریی سەبارەت بە ڕاستییەکانی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران تۆمەتبار کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی «راشا تودەی» ئەوەی ئاشکرا کرد کە خولی نوێی دانوستانی ناڤۆکی لە ڤییەننا پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی دەست پێ دەکاتەوە.

لاڤرۆف، وڵاتانی ڕۆژئاوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانیبە شاردنەوەی راستییەکان و چەواشەکاریی لەمەڕ ئەو ڕێککەوتنە تۆمەتبار کرد و وتیشی: ئەمریکا و بە دیاری کراوی دەوڵەتەکەی ترەمپ لە زۆرێک لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەوانە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران کشایەوەو کەچی ئێستاکە ئێران بە تاوانبار دەناسێنن. 

وتیشی: ئێران تا یەک ساڵ پابەندی هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو و پاش ساڵێک کە هیچ نەگۆڕا ئەم پابەندییەی بە چەشنێکی دیکە گۆڕی و تا ئێستاش لەو ڕێککەوتنە لای نەداوە.

سەرپەیڤ