تووشبوونی ڕۆژانە 150هەزار ئەمریکایی بە ئۆمیکرۆن
کانونی یهکهم 27, 2021 06:13 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری باڵای تەندروستیی کۆشکی سپی وشداریدا شەپۆلی جۆری نوێی کۆرۆنا لە وڵات ڕوو لە پەرەیە و ڕۆژانە 150 هەزار کەس تووشی ئومیکرۆن دەبن
.
ئانتونیو فائۆچی ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژێکدا وتی: ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی مام ناوەندی ڕۆژانە 150هەزار حاڵەتی تووشبووی تومارکردووە و ئەوئامارەش بە ئەگەری زۆر دەچێتە سەرەوە . بەرز بوونەوەی ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە ڕۆژانی کریسمەس دا .
هەواڵدەریی ڕویترزیش باسیکرد لە هەڵوەشانەوەی هەزار گەشتی کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە هۆی پەرەی بەربڵاوی ئومیکرۆن وکەم بوونی راژەکاریی گەشتەکان .
ئەوە سێهەمین ڕۆژی بە دوای یەکە کە گەشتەکانی کومپانیا ئەمریکییەکان بە هۆی نیگەرانی لە پەرەی بەربڵاوی ئۆمیکرۆن هەڵدەوەشێتەوە و بە ئەگەری زۆر لە ڕۆژانی داهاتووش دا زۆرتر دەبێت .
سەرپەیڤ