دانوستانکاری باڵای ئێران چاویکەوت بە ئێنریکە مۆرا
کانونی یهکهم 27, 2021 16:08 Asia/Tehran
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران بەر لە دانیشتنی کرانەوەی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاوی دەرەکیی یەکیەتی ئەوروپا دیدار و وتووێژی کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی باقری رۆژی دوشەممە بەر لە دەسپێکی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ، لە گەڵ سەرۆکانی ھەردوو شاندی روسیا و چین دیدار و وتووێژی کرد .
میخاییل ئۆلیانۆف دانوستانکاری باڵای روسیا بەر لەم دیدارە لە تویتێک دا نووسی : لایەنەکان لەم دیدارەدا یادداشت و ھەڵوێستەکانی خۆیان لە سەروبەندی لیژنەی ھاوبەش ھاواھەنگ کرد .
دانیشتنی کرانەوەی کۆمیسیۆنی ھاوبەشی ناڤۆکی کاتژمێر 18 بە کاتی خۆجێیی ( 20 و سی خولەکی تاران ) بەڕێوە دەچێت .
بە وتەی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران ، بەڵگەی ھاوبەش و قەبوڵکراو لەسەر مێزی دانوستانە .