کۆرۆنا لە ئەمریکا ، ژماری تووشبوان لە 55 میلیۆن کەس تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404121-کۆرۆنا_لە_ئەمریکا_ژماری_تووشبوان_لە_55_میلیۆن_کەس_تێپەڕی
ماڵپەڕی Worldometers ، باسی بەرزبوونەی ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 55 میلیۆن کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2022 05:47 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا لە ئەمریکا ، ژماری تووشبوان لە 55 میلیۆن کەس تێپەڕی

ماڵپەڕی Worldometers ، باسی بەرزبوونەی ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 55 میلیۆن کەس .

ماڵپەڕی Worldometers سەرلەبەیانیی شەممە رایگەیاند ، ژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەشتووەتە 55 میلیۆن و 609 ھەزار و 910 کەس کە لەم ژمارەیە 846 ھەزار و 902 کەس گیانیان لەستداوە . 

بە پێی نوێترین ئاماری بڵاوبوویەوە ، لە ماوەی 7 رۆژی رابردوودا ، حاڵەتە نوێکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا نزیکەی سەتی 95 زیاد کردووە و گەیشتووەتە رادەی مام نێونجی 355 ھەزار و 991 حاڵەت لە رۆژدا . 

ئەمریکا ئێستا لە سەرووی وڵاتانی جیھان دایە ھەم لە باری ژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەم لە باری رادەی مردن بەم پەتایە .