گۆڕاوى ئۆمیکرۆن خوێندنى له زانکۆکانى ئه‌مریکا کرد به ئۆنلاین
کانونی دوھەم 03, 2022 03:56 Asia/Tehran
لە ئەمریکا بەهۆی هەڵکشانی خێرای حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە زۆرێک لە زانکۆکان‌دا بڕیاردرا خوێندن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاکان، زیاتر له 70 زانکۆى 26 ویلایەتی ئەمریکا، بڕیاریانداوه وەرزی دووەمی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوام بێت.
لاى خۆیه‌وه، زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاندووه، لە سێ هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێ‌دا، بەشێوەی ئۆنلاین وانە دەخوێنن و ئەگەر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە ئەوا لە کۆتایی کانوونی دووەمدا دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
هاوکات زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى جۆرج واشنتۆن، یالی، کۆڵۆمبیا بڕیاریانداوه بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامبن لەسەر خوێندن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن له ئه‌مریکا ته‌نها کاریگه‌ریی له‌سه‌ر خوێندن نه‌بووه، به‌ڵکو کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستنى گه‌شته‌کان و ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌بووه.