کانونی دوھەم 13, 2022 22:20 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دانوستانکارانی باڵای ڕووسیاو سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام لە ڤییەنا

دانوستانکاری باڵای ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە توییتێر باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ دانوستانکارانی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا« میخائیل ئۆلیانۆف» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری نووسی: ئەوو دانوستانکارانی باڵای سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە درێژەی دانوستانە چڕوپڕە دیپلۆماسییەکەیاندا لە بارەی شێوازی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە شیمانەییەکەی بەرجامەوە لە وتووێژێکدا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە پێتەختی نەمسا ڕاوێژیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاوێژی چڕوپڕی دیپلۆماسی و کارناسی لە پانزەھەمین ڕۆژی دانوستانەکانی ڤییەنا ڕۆژی پێنج شەممە دەستی پێ کراو کارناسانی ئێرانی لە کۆبوونەوەی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی تاقمی چوار کۆ یەک و یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و پرسی ناڤۆکی بەشدارییان کرد.

«عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەو دانوشستانکاری باڵای ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی ڤییەنا لە درێژەی ڕاوێژی چڕوپڕی دیپلۆماسی لەگەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە بارەی کاروباری پەیوەست بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان چووە ھوتێل کوبورگ ھەتا سەرەتا لەگەڵ «وێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاو پاشان نوێنەرانی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا دیدارو وتووێز بکات.

 

سەرپەیڤ