خۆپێشاندانی دژی بەربەستیەکانی کۆڕۆنا لە ھۆڵەند
بەهۆکاری ڕێکارە سەختەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی هۆڵەندا، هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەرڤ شەقامەکانی ئەمستردام و توندوتیژیش ڕوویداوە.
لە ماوەی پشووکانی سەری ساڵدا، حکومەتی هۆڵەندا بڕیارێکی توندیان سەپاند و هاتوچۆی یەک مانگی ڕاگەیاند؛ پێش ئەوەش لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندبوو.
خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەکییەکانی ئەمستردامیان گرتووە و دژ بە حکومەتی وڵاتەکە هوتاف دەڵێنەوە، هەروەها مۆسیقا لێدەدەن و سەماش دەکەن؛ خۆپیشاندانەکە لە ئاستێکدایە، جووتیاران و گوندنشینانیش تێدایە و تراکۆترییان لە بەردەم مۆزەخانەی ئەمستردام وەستاندووە.
ئەم خۆپیشاندانە گەورەیە لە کاتێکدایە، تەنها دوێنێ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، 36 هەزار هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حکومەتیش جگە لە هەندێک فرۆشتگا و سەرتاشخانە، ڕێگە بە هیچ یەکێک لە شوێنە گشتییەکان نادات کراوە بن.