کانونی دوھەم 20, 2022 15:28 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستێکی ڕووس لە سەر گرینگایەتیی ھاوکاریی ستراتژی لەگەڵ ئێران لە ناوچەکەدا

سەرۆکی لێژنەی کاروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ڕووسیا لە دبدار لەگەڵ «ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» پەیوەندیی پەرلەمانیی تێوان دوو وڵاتی بە ناوازە لێکدایەوەو پەرە سەندنی ھاوکاریی ستراتژی لەگەڵ ئێرانی لە ئاستی نائوچەکەدا بە گرینگ ھەڵسەنگاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە پێکھاتەی شاندە فەرمییەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە مۆسکۆدایە، دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ «لیۆنید سلۆتسکی» سەرۆکی لێژنەی کلروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ڕووسا، دیدارو وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا، ھەردووک لا لە بارەی پەیوەندیی دولایەنەی پەرلەمانی بیروڕایان گۆڕییەوەو لە سەر پێویستیی بەردەوامیی ڕاوێژو ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وێڕای ئاماژە کردن بە دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو دانوستانە گرینگەکانیان، پەیوەندیی ناوازەی نێوان دوو وڵاتی لە ئاراستەی ھەڵس و کەوتی ستراتژی دا نرخاند.

«لیۆنید سلۆتسکی» سەرۆکی لێژنەی کلروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ڕووساش پەیوەندیی پەرلەمانیی نێوان دوو وڵاتی بە ھەڵکەوتە نرخاندو لە پەرەسەندنی ھاوکاریی ستراتژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ناوچەکەکەدا بۆ ڕووسیا بە جێگای سەرنج و بنەمایی زانی.

 

سەرپەیڤ