کانونی دوھەم 29, 2022 11:11 Asia/Tehran
  • راگیرانی یەک حەوتەیی دانوستانەکانی ڤیەنا

شاندەکانی دانوستانکاری ئێران و گروپی 1+4 لە ڤیەنا ، رێککەوتن لە گەڵ ئەوەی کە خولی ھەشتەمی دانوستانەکان بۆ ماوەی نزیکەی یەک حەوتە رابگرن .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە پێی رێککەوتنی نێوان شاندەکانی دانوستانکاری ئێران و 1+4 ( ئاڵمان ، فەڕانسە ، ئینگلیس ، روسیا و چین ) و رێکخەری یەکیەتی ئەروپا لە ڤیەنا ، خولی ھەشتەمی وتووێژەکان بۆ ماوەی یەک حەوتە رادەگیردرێ . 

بەمجۆرە ، شاندەکان ئەمڕۆ شەممە بۆ پرس و راوێژ ، دەگەڕێنەوە پێتەختەکانی خۆیان . 

خولی ھەشتەمی دانوستانی لابردنی بایکۆتەکان  لە دوشەممە 27 ی دیسامبری 2021 دەسپپێبوو و بە قسەی شاندە دانوستانکارەکان پێشکەوتنی ھەبووە.

 

سەرپەیڤ