7 کوژراو لە ته‌قینه‌وه‌که‌ی فڕه‌نسا
جیراڵد دارمانان وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، دوشه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا نزیکه‌ی حه‌وت که‌سی کوژراون و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌شه‌وه ئاگرێک له ناوچه‌ی بیرینیهی ئۆرینتاڵ که‌وته‌وه.
جیراڵد دارمانان له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره بوه‌ته هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێک له‌ناوچه‌ی بیرینیه و به‌وهۆیه‌وه حه‌وت که‌س مردون، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و روداوه‌شه‌وه گه‌شته‌که‌م بۆ شاری مونبلیه کورتکرده‌وه و گه‌یشتمه شوێنی روداوه‌که، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی ته‌واوی تیمه‌کانی رزگارکه‌ر و هاوڵاتیان".
به‌گوێره‌ی میدیاکانی فڕه‌نسا، له بینایه‌کی شه‌قامی ئاراگۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک رویداوه حه‌وت که‌سی کوژراون که دو منداڵیشیان تێدایه، هه‌روه‌ها که‌سێکی دیکه‌ش به‌سه‌ختی بریندارب,ون که دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره، به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌که‌ش 85 تیمی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که به‌مه‌به‌ستی ئه‌و ئاگره‌ی له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که که‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌کانی پۆلیسی فڕه‌نسا، له نزیک بینا زیانلێکهوتوهکه لوله‌ی گاز دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م کاته‌دا ناتوانرێت بزانرێت که ئایا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که ئه‌و لوله گازیانه بوون یاخود دۆخی ته‌قینه‌وه‌که جیاوازه.