شوبات 18, 2022 22:47 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی دوولایەنەی دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا

لە درێژەی ڕاوێژەکانی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا، دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

«عەلی باقریی کەنی» سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئینریکە مۆرا» ڕێکخەری ئەورووپی وتووێژەکان، ڕۆژی ھەینی لە ڤییەنا پێکەوە دیداریان کردو سەبارەت بە پاشماوەی بابەتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەش دانوستانکاری باڵای ئێران و نوێنەرانی ھەر سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە ڤییەنا پێکەوە وتووێژیان کرد.

ڕاوێژەکان لە ھوتێل «کوبورگ»ی شاری ڤییەنا لە چوارچێوەی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لە نێوان ئێران و تاقمی چوارو یەک و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ