ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە کۆنفڕانسی مونیخ : ئامادەی گەیشتن بە رێککەوتنێکی لە کورتترین کات داین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دانوستانی نەھێشتنی بایکۆتەکان لە ڤیەنا گوتی : تاران ئامادەی گەیشتن بە رێککەوتنێکی باشە لە کورتترین کاتی مومکین دا ، بەو مەرجەی لایەنی دیکە ئامادەی بڕیاردانی سیاسیی پێیوست بێ .
ھەشتەمین خولی وتووێژەکانی ڤیەنا بە تەوەری نەھێشتنی بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی دژی ئێران ، دوای وەستانێکی کورت بۆ بڕیاردانی سیاسی ، لە ھەشتی شوباتەوە دەست بووەتەوە .
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخی ئاڵمان جەختی کردەوە ، ئێران لە خولی نوێی دانوستانەکان ، بە جدی ، نیازپاکی و بە پێشکەشکردنی دەسپێشخەریی جۆر بە جۆر بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی باش بەشداری کردووە و ئەوەی کە بەنیازیەتی ، ھەڵوەشانی ھەموو بایکۆتەکان ، دڵنیابوون و خستنەڕووی دەستەبەری پێویست لە پێبەندی بە بەڵێنەکانە.
وەزیری دەرەوەی ێئران جەختی کردەوە : ئێران لە ڤیەنا رووبەڕووی یاریی دوو فاقیی لایەنی رۆژاواییە لەسەر دەق و کات .