کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بایکۆتە تازەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا پێی داگرت، مۆسکۆ وەڵامێکی توندی ئەو ھەنگاوانە دەداتەوە.
یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە باسی پەسەندکرانی ھەگبەی بایکۆتی تازە دژی فیدراسیۆنی ڕووسیای کرد.
ھەنگاوی بەرتەسک کەرەوە بەسەر٣٥١ نوێنەری دومای دەوڵەتی و ٢٧ کەسایەتیی ڕاستەکی و مافەکیش دا سەپێندرا.
ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئەم بڕیارەی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ھەنگاوەکەی مۆسکۆ لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی ھەردووک کۆمارەکەی «دۆنتێسک»و «لوھانسێک» و بە دوای ئەوەش دا دا بڕیاردان بۆ ناردنی ھێزی سەربازی بۆ ئەوێ لە قەڵەم داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: مۆسکۆ وەڵامێکی توند بەو ھەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەداتەوە، ھەڵبەت پێویست ناکات ئەو ھەنگاوە دەستبەجێ بێت، بەڵام دیارە بە تەفەڕنج و ورد دەبێت کە دیارە لە سەر لایەنی ئەمریکی گران دەکەوێ.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ئەو ھەگبەی بایکۆتانە کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیەندراون ڕێک لە ئاراستەی ئەو سیاسەتەدایە کە واشێنگتۆن بۆ گۆڕینی ڕووسیا لەبەری گرتووە.