رێکخراوی نەتەوەکان : زیاتر لە 120 هەزار کەس لە ئوکراین ئاوارە بوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405698-رێکخراوی_نەتەوەکان_زیاتر_لە_120_هەزار_کەس_لە_ئوکراین_ئاوارە_بوونە
ئاژانسی پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار ئوکراینی لە دەسپێکی شەڕەوە لە ئوکراین چوونەدەر و روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 18:40 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان : زیاتر لە 120 هەزار کەس لە ئوکراین ئاوارە بوونە

ئاژانسی پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار ئوکراینی لە دەسپێکی شەڕەوە لە ئوکراین چوونەدەر و روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ .

ئەو ئاژانسە ئەمڕۆ شەممە بە راگەیاندنی ئەم بابەتە گوتیشی : بارودۆخ لە ئوکراین لەوانەیە خراپتریش بێت و رەنگە زیاتر لە 4 میلیۆن ئوکراینی بە هۆی شەڕەوە ئاوارەی وڵاتانی دیکە بن .

روسیا لە بەیانیی رۆژی پێنجشەممەوە فەرمانی هێرشی سەربازیی بۆسەر ئوکراینی دەرکرد و ئەوەش چەند رۆژ دوای ئەوە روویدا کە مسکۆ بە فەرمی سەربەخۆیی کۆماریەکانی دۆنێتسک و لۆهانسک لە رۆژهەڵاتی ئوکراینی بە فەرمی ناسی .