لیتوانی سنووری ئاسمانیی خۆی لە ڕووی فڕۆکە روسیەکان دادەخات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405700-لیتوانی_سنووری_ئاسمانیی_خۆی_لە_ڕووی_فڕۆکە_روسیەکان_دادەخات
لیتوانی بە ئاڕاستەی بڕیاری وڵاتانی دەڤەری باڵتیک بۆ داخستنی سنووری ئاسمانیی خۆیان لە رووی فڕۆکە روسیەکان ، لە ئەمشەوەوە ئەم کارە دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 19:45 Asia/Tehran
  • لیتوانی سنووری ئاسمانیی خۆی لە ڕووی فڕۆکە روسیەکان دادەخات

لیتوانی بە ئاڕاستەی بڕیاری وڵاتانی دەڤەری باڵتیک بۆ داخستنی سنووری ئاسمانیی خۆیان لە رووی فڕۆکە روسیەکان ، لە ئەمشەوەوە ئەم کارە دەکات .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، حکومەتی لیتوانی رایگەیاند ئەو وڵاتە لە کاتژمێر 10 ی شەوەوە ( بە کاتی خۆجێیی) رێگا دەگرێ لە ھاتوچۆی فڕۆکە روسیەکان بە ئاسمانی خۆی دا . 

ئەمڕۆ شەممە ماریوس سکۆدیس وەزیری پێوەندیەکان و گواستنەوە و گەیاندنی لیتوانی گوتی وڵاتانی دەڤەری باڵتیک ، لێتۆنی ، ستۆنی و لیتوانی رێککەوتن ئاسمانی خۆیان لە رووی فڕۆکە روسیەکان دابخەن . 

 ھەر بە ئاڕاستەیەدا بولگاریا ، پۆڵندا ، رۆمانی و کوماری چیکیش لە ماوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە ھەنگاوێکی ھاوشێوەدا ھەندێ قەدەغەیان بۆ تپێەڕینی فڕۆکە روسیەکان بەسەر خاکی خۆیان دانا .