ئادار 01, 2022 15:21 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆف: ھەتا لە سەر ھەموو شتێک ڕێککەوتن نەکرێت ھیچ ڕێککەوتنێک بەدی نایەت

نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران وتی: ڕێککەوتنی یەکجاری کاتێک مسۆگەر دەبێ کە لە دانوستانەکاندا لە سەر ھەموو شتێک ڕێککەوتن کرابێت.

خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبەستی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە ٨ی فڤریەوە دوای نسکۆیەکی ١١ ڕۆژە بۆ ڕاوێژی شاندەکان لە گەڵ پێتەختەکانیاندا بە ئامادە بوونی ئێران و تاقمی ٤ کۆ ١  لە پێتەختی نەمسا دەستی پێ کرایەوەو لەو کاتەوە ھەتا ئێستا لە ئاست و شێوازی جۆربەجۆردا خەریکی بەڕێوە چوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە  دانوستانەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران شەوی سێ شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنە دەست کەوتووەکان لەم وتووێژانەدا وتی: ھەتا لە سەر ھەموو شتێک ڕێککەوتن نەکرێت لە سەر ھیچ ڕێککەوتن نەکراوە. ھەر بۆیە دواھەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنانی سەرکەوتووانە بە وتووێژەکانی ڤییەنا پێویستە.

«عەلی باقڕی» دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئێنریکە مۆرا» ڕێکخەری دانوستانەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڤییەنا پێکەوە دانیشتن.

بەرلەم کۆبوونەوەیەش ھێندێک دیداری دوو قۆڵی لە نێوان «عەلی باقڕی» و سەرۆکانی شاندەکانی ڕووسیاو چین بەرپا کراو کۆبوونەوەی کارناسیش لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ھەروا لە ئاردا بووە.

سەرپەیڤ