ئادار 01, 2022 23:03 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف : ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم وڵاتە ھێشتا ھیوای بە کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانەو ھیچ جێگرەوەیەکی لۆژیکانە بۆ بەرجام بوونی نییە.

خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبەستی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە ٨ی فڤریەوە دوای نسکۆیەکی ١١ ڕۆژە بۆ ڕاوێژی شاندەکان لە گەڵ پێتەختەکانیاندا بە ئامادە بوونی ئێران و تاقمی ٤ کۆ ١  لە پێتەختی نەمسا دەستی پێ کرایەوەو لەو کاتەوە ھەتا ئێستا لە ئاست و شێوازی جۆربەجۆردا خەریکی بەڕێوە چوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی نێونەتەوەیی چەک داماڵین کە بە شێوەی ڤیدیۆیی ڕەوانە کرا، ڕایگەیاند: دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و ڕاپەڕێندرانی بەرجام بە ھۆی تەواوی لایەنەکانەوە ھەروا بەردەوامەو ڕووسیا بە ھیوایە کە ئەم دانوستانانە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: بەڵێنمەندییەکان لە بەرجام دا لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت جەختی لە سەر کراوەتەوەو دەبێ بەبێ ھیچ جۆرە شەرت و مەرجێک بە ھۆی تەواوی لایەنەکانەوە ڕەچاو بکرێت.

سەرپەیڤ