ئۆکرانیا: ئێران نەیاری شەڕە
ئادار 15, 2022 14:22 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسی: ئێران نەیاری شەڕەو لە ڕێگاچارەی ئاشتی خوازانە پشتیوانی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «دیمیتری کولبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دوای وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توویتەردا نووسی: تاران نەیاری شەڕە.
ناوبراو لە پەیامێکی کورت دا وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی ئەمڕۆ سێ شەممەی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ مۆسکۆ نووسی: ئێران نەیاری شەڕ لە ئۆکرانیایەو لە ڕێگاچارەی ئاشتی خوازانە پشتیوانی دەکات.
وتیشی: ویستم پەیامەکەم بگوازرێتەوە بۆ مۆسکۆ، ڕووسیا دەبێ بوردومانی خەڵکی سڤیل ڕاگرێت و پابەندی ئاگربڕ بێت و لە ئۆکرانیا بڕواتە دەرەوە.