ئادار 25, 2022 18:14 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی لەشکریانی زایونی لە ئۆکرانیا بۆ ڕاھێنانی میلیشیاکانی ئەو وڵاتە

سەرچاوە زایونییەکان باسی ئامادە بوونی ھێزە تایبەتییەکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایونیان کردووە لە خاکی ئۆکرانیا بەمەبەستی ڕاھێنانی میلیشیاکانی ئۆکرانیا.

بنکەی ھەواڵدەریی «ھۆدھۆد» بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عیبریی «یەدیعوت ئاحارانۆت» ڕۆژی ھەینی وای بڵاو کردەوە کە، میکانیزمێکی مەشق پێکردنی نھێنی داگری لەشکریانی پێشووی ڕژێمی زایونیی سەر بە یەکە تایبەتییەکانی سوپای ئەم ڕژێمە لەوانە «سایرێت متکاڵ» لە ئێستادا لە خاکی ئۆکرانیا مۆڵ دراون.

ئەم کەسانە بە مەبەستی ڕاھێنانی میلیشیاکانی ئۆکرانیا بە مەیبەستی شەڕی دژی ھێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ئۆکرانیاو لە ئێستادا خەریکی ڕاھێنان و مەشق پێکردنن.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە «یوگێن کۆرینچوک» باڵوێزی ئۆکرانیا لە فەلەستینی داگیرکراو لەم دواییەدا باسی ئەوەی کرد بوو کە کۆمەڵێک لە دەست و پێوەندەکانی ئیسرائیلی بۆ شەڕی دژی ڕووسیا چوونەتە ئۆکرانیا.

سەرپەیڤ