ئادار 29, 2022 15:59 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئەمریکا بە دووی لاواز کردنی ئەورووپاوەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا وتی: ئەمریکا بە دووی لاواز کردنی ئەورووپییەکان و تێکدانی یەکجاریی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،« نیکۆلای پاترۆشۆف» سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە وتی: ئامانجی ئەمریکا ھەروەکو شەڕی جیھانیی دووھەم، بە تەواوی ڕوونەو بە دووی لاواز کردنی ئەورووپاوەیە بە نیازە ھەتا پێی دەکرێ پەیوەندییەکانی نێوان ئەورووپاو ڕووسیا تێک بدات بۆ ئەوەی بتوانێ بەرژەوەندییەکی بەرچاو بۆ داھاتووی گەشەی ئابووریی خۆی بەدی بێنێ.

«پاترۆشۆف» وتیشی: دزێوترین و خەمناک ترین نمونەی سیاسەتی تێکدەرانەی واشێنگتۆن، ئۆکرانیایە کە لە قەواخێکی دژەڕووسی دا لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو و لەپاش سەربەخۆیی ئۆکرانیا بەرنامەی بۆ داڕێژرا.

ئەم کارەبەدەستە ڕووسیە وتیشی: ئەمریکا ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ناچار دەکات بایکۆتی ناڕەوا بە سەر ڕووسیادا بسەپێنن کە دیارە زۆربەشی بە زیانی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە.

سەرپەیڤ