دەسپپێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی فەڕانسا لە سبەینێ یەکشەممەوە
12 بەربژێری خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کوماریەتی 2022ی فەڕانسا شەوی ڕابردوو کۆتاییان بە ململانێی هەڵبژرادنی خویان هێنا و ئێستاکە لە بێ دەنگە لێکردنی مێدیایی دا بە سەر دەبەن .
ئەنجومەنی یاسای بنەڕەتی فەڕانسا لە شەشی مارسی 2022 دا پێڕستی ئەو دوازدە کەسەی بڵاوکردەوە کە شەش کەس لە بەربژێرەکانی پێشووی سەرۆک کۆماریەتی فەڕانسا کاندید بوونە و لە هەڵکەوتەترین بەربژێرەکان لە نێوان ئەو دوازدە کەسە دەتوانین ئاماژە بکەینە "مارین لۆپێن " و "ئیریک زمور" کە هەر دووکیان بەربژێری ڕاستی توندڕۆن .
بە پێی ڕاپرسیەک کە پێنجی ئاڤریل ئەنجامدرا، مەکرۆن بیست و هەشت لە سەد ، لۆپێن بیست و دوولە سەد ، ملانشون پازدە لە سەد و پکرس و زمور نزیکەی دە لە سەدی دەنگەکانیان بە خۆ تەرخانداوە .
48 ملوێن و 700 هەزاردەنگدەر بۆ بەشداری لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی فەڕانسا بانگهێشت کراون و بنکەکانی دەنگوەرگرتن سبەینێ یەکشەمە لە کاتژمێر 8 ی سەرلە بەیانی دەکرێتەوە.