نیسان 10, 2022 13:57 Asia/Tehran
  • له هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا ،مارین لوپێن رکابەری سەرەکیی ئیمانوێل ماکرۆنە

بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییە چاوەڕوانکراوەکەی فرەنسا دەستیپێکرد و دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەروی دەنگدەراندا کراونەتەوە و کە بەگوێرەی نوێترین راپرسی مارین لوپێن بەهێزترین رکابەری ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەرجەم شارەکانی فرەنسا دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستیپێکرد و 12 کاندید رکابەری بردنەوە دەکەن کە بەگوێرەی نوێترین راپرسی ئیمانوێل ماکرۆن و مارین لوپێن بەهێزترین کاندیدن و پێشبینی دەکرێت بچنە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنەکانەوە کە بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

ماری لوپێن، تەمەن 53 ساڵ، هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە لە یاسادا، سەرەتای کارکردنی پارێزەر بووە و دواتر چەند پۆستێکی لەدەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەیدا وەرگرتووە.

 لوپێن لەساڵی 1986، پەیوەندی بە حیزبی کۆمەڵەی نیشتیمانی توندڕەو کردوە کە باوکی،  جان ماری لوپێن دامەزرێنەری بووە، دواتر و لەساڵی 2004بووە بەئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و تا ساڵی 2017 لەو پۆستەدا ماوەتەوە، ئەمڕۆش بۆ سێیەمین جار وەک کاندیدی سەرۆکایەتی فرەنسا دەنگی پێدەدرێت.

لوپێن لەهەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرنجی خستوەتە سەر پرسە نێوخۆییەکانی فرەنسا و جەختکردنەوە لەباشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017 لە قۆناغی دووەمدا توانی تەنها 34%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت

ئەو کاندیدەی سەرۆکایەتی فرەنسا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017 لە قۆناغی دوەمدا توانی تەنها 34%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و لەبەرامبەر ماکرۆندا دۆڕا، بەڵام بەگوێرەی راپرسییەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەم جارە جیاوازییەکەیان زۆر کەمبووەتەوە .

سەرپەیڤ