زێلێنسکی: روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن ئامادە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406968-زێلێنسکی_روسیا_خۆی_بۆ_قۆناغی_دوەمی_شەڕکردن_ئامادە_دەکات
ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن لەناو خاکی وڵاتەکەی دا ئامادە دەکات و لە ئێستادا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە، ئەوە جگە لەوەی بەردەوامە لە خاپورکردنی سەدان ناوەندی زانستی و کۆگای دەرمان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 17:28 Asia/Tehran
  • زێلێنسکی: روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن ئامادە دەکات

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن لەناو خاکی وڵاتەکەی دا ئامادە دەکات و لە ئێستادا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە، ئەوە جگە لەوەی بەردەوامە لە خاپورکردنی سەدان ناوەندی زانستی و کۆگای دەرمان.

ڤلادیمیر زێلێنسکی ئەمڕۆ دوشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەشکرد، هێزەکانی روسیا لەماوەی 47 رۆژی هێرشەکەیان بۆسەر خاکی وڵاتەکەی 900 ناوەندی زانستی و 300 کۆگای دەرمانیان لە ئۆکرانیا خاپور کردوە، هەروەها بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش هێرشەکانی روسیا بونەتەهۆی کوژرانی هەزاران کەس لە ماریۆپۆل.

ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە و دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ دەیانەوێت قۆناغی دوەمی هێرشکردن بۆسەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجام بدەن.