نیسان 22, 2022 15:39 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ بەرجام بە قازانجمانە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە پێشکەوتنی باشمان لە دانوستانەکانی ڤییەنا ھەبووە، ھێندێک ناکۆکی لە ئارادایەو کاتی گەییشتن بە ڕێککەوتن تەواو ڕوون و دیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی «پی بی ئێس»، «ند پرایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، ھێندێک ناکۆکی لە ئاردایە کە وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام چالاکانە خەریکی پێ و شوێن گرتنی چارەسەریی پاشماوەی کێشەکانین.

لە ئێستادا ئەمریکا لە ھیەوڵی ئەوەدایە کە لە بارەی بە ئەنجام نەگەییشتنی دانوستانەکانی ڤییەنا ھۆکارەکەی بخاتە ئەستۆی ئێران و تاران وەک خەتاباری ئەو دۆخە ناڕوونەی ئێستا لە قەڵەم بدات. لە کاتێکدا کە ئێران گەلێک جار خواستی خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و زوڵاڵ باس کردووە.

ئێران گەلێک جار ھەڵوێستی ڕوونی خۆی لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی بایکۆتەکان، تاقیکردنەوەو وەرگرتنی دەستەبەر لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە نەکشانەوە لە بەرجام ڕاگەیاندووەو خوازیاری ڕاپەڕاندنی ئەو دەستەبەرانەشە. تاران ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبینانە ھەڵس و کەوت بکات ھەلی گەییشتن بە ڕێککەوتن لە ڤییەنا دەڕەخسێت.

سەرپەیڤ