نیسان 23, 2022 16:49 Asia/Tehran
  • خولی دوھەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی فەڕەنسە ئەمڕۆ و سبەی بەڕێوەدەچێت

به‌ به‌شداری 48.700.000 (چل و هه‌شت ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار) فڕه‌نسی، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گه‌ڕی دوه‌م و کۆتایی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فڕه‌نسا له‌ نێوان ئیمانوێڵ ماکرۆن و مارین لێ پین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌واوی پێشبینییه‌کان به‌ره‌و ئەوە دەچن ئیمانوێڵ ماکرۆن هەڵبژاردنەکە دەباتەوە.

 

تۆڕی هه‌واڵی France 24 له‌ راپۆرتێکدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فڕه‌نسا بڵاوی کردووەتەوە ، دوایین ئامار و پێشبینییه‌کان ئاشکرایانکردوه‌ که‌ ئیمانوێڵ ماکرۆن کاندیدی پارتی "کۆماری به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت" بۆ پێنج ساڵی دیکه‌ش درێژه‌ به‌ ویلایه‌تی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ده‌داته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی فڕه‌نسا  له‌ سبه‌ی 24ی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات و به‌ پێی پێشبینی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی، ئیمانوێڵ ماکرۆن بۆ جارێکی دیکه‌ وه‌ک سه‌رۆکی فڕه‌نسا له‌ به‌رامبه‌ر مارین لێ پین، کاندیدی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

ئاشکراشی کردوە، به‌هۆی جیاوازی کاته‌وه‌ به‌شێک له‌ شاره‌کانی فڕه‌نسا و هه‌ندێک ناوچه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجامده‌درێت و چی دیکه‌ رێگه‌ به‌ هیچ که‌س و لایه‌نێکی پشتگیریکاری سه‌ر به‌ هه‌ردو کاندید ئیمانوێڵ ماکۆرۆن و مارین لۆپێن نادرێت بانگه‌شه‌ بۆ خۆیان بکه‌ن.

له‌ راپۆرته‌که‌ی France 24دا هاتوه‌، مارین لۆپێن و ئیمانوێڵ ماکرۆن له‌ روی دیدگای سیاسیه‌وه‌ جیاوازییه‌کی ئێجگار گه‌وره‌ له‌ نێوانیان دا هه‌یه‌، به‌شێوازێک ئیمانوێڵ ماکرۆن ته‌مه‌نی خانەنشینانی بۆ 65 (شه‌ست و پێنج) ساڵ به‌رزکردوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا مارین لۆپێن، دژ به‌ هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ که‌ له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیان به‌ بێ پاساو هه‌ڵدێن و یاساکان له‌سه‌ر په‌نابه‌ران توندتر ده‌کاته‌وه‌.

 

سەرپەیڤ