May 04, 2022 20:05 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیەکانی لافاوەکەی ئەفغانستان گەییشتە ٢٠ کەس

لە ئەنجامی ھەستانی لافاو لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بەرپرسانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە بواری بەرنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان ڕایانگەیاند: لە ڕۆژی یەکشەممەوە ھەتا ئێستا لێزمەو شەستەی باران بووەتە ھۆی ھەستانی لافاو لە دە ویلایەت دا کە لە ئەنجام دا لانیکەم ٢٠ کەس کوژراون، دەیان کەس زەبریان وێکەوتووەو زیان بە سەدان ماڵیش گەییشتووەو دەیان سەر ئاژەڵیش لەنێو چوونە.

«مەولەوی شەرەفەددین موسلیم» یاریدەری فەرمانگەی کارەساتە سروشتییەکانی تالیبان وتوویەتی کە ئەم ڕێژەیە سەرەتاییەو لەوانەیە ئاستی زیان و قوربانییەکان بەرزتریش ببێتەوە.

سەرۆکایەتیی کەشناسیی ئەفغانستان پێشتر سەبارەت بە ھەگەری دابەرینی لێزمەی بارانی ئاوێتەی ھەورەتریشقە و ڕەشەباو لافاو لە ٢٧ ویلایەتی ئەم وڵاتە وشداری دابوو.

سەرپەیڤ