سکرتێری گشتیی ناتۆ : نیشانەیەک لە ئامادەباشی ناڤۆکیی روسیا نابینین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407747-سکرتێری_گشتیی_ناتۆ_نیشانەیەک_لە_ئامادەباشی_ناڤۆکیی_روسیا_نابینین
سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتی ، سەرباری قسە ھاویشتنی حیساب بۆنەکراو ، ھیچ نیشانەیەک لەسەر ئامادەباشی ناڤۆکیی روسیا نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2022 10:09 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ناتۆ : نیشانەیەک لە ئامادەباشی ناڤۆکیی روسیا نابینین

سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتی ، سەرباری قسە ھاویشتنی حیساب بۆنەکراو ، ھیچ نیشانەیەک لەسەر ئامادەباشی ناڤۆکیی روسیا نیە .

بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، یەنس ستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە دیمانەیەک دا لە گەڵ مدیایەکی ئاڵمانیی لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئاخۆ ھێزە ناڤۆکیەکانی رووسیا زیادیان کردووە گوتی : نەخێر ، لە دەسپێکی ھێرشی روسیاوە بۆسەر ئۆکراین ، ناتۆ ھیچ گۆڕانێکی لە ستراتژیای ناڤۆکیی مسکۆدا نەبینیوە . 

 ستۆلتنبێرگ گوتیشی : ئێمە فڕھاوێژیە ھەڕەشاویەکانی مسکۆ دەبیسین و ئەمە نابەرپرسانە و حیساب بۆنەکراوە . شەڕی ناڤۆکی ھیچ براوەیەکی نیە . 

 ئەم دواییانە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەگەری دەکارھێنانی چەکی ناڤۆکیی  لە لایەن روسیای رەت نەکردبووەوە .