دوای فینلاند، سویدیش بە فەرمی داواکاریی خۆی بۆ ئەندامەتی لە ناتۆدا راگەیاند
سوید، دوای فینلاند، ڕۆژی یەکشەممە بە فەرمی داواکاری خۆی بۆ ئەندامێتی لە ڕێکخراوی پەیمانی ناتۆ ڕاگەیاند.
سوید و فینلاند کە پێشتر هەڵوێستی بێلایەنیان هەبووە، ئێستا لە هەوڵی پەیوەندیکردندان بە ناتۆ. ئەم بڕیارەی فینلاند و سوید بەرەیەکی نوێی لە چڕکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا و ڕۆژئاوا کردۆتەوە.
ڕووسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هۆشداری داوە سەبارەت بە لێکەوتەکانی پەیوەست بوونی سوید و فینلاند بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیران پرێس، دوێنێ پارتی دەسەڵاتداری سوید (سۆشیال دیموکراتەکان) ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بڕیاریداوە داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بکات.
بەڵام ھەر رۆژی رابردوو خەڵکی سوید بەرامبەر بەم بڕیارە ناڕەزاییان دەربڕی .
ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەیوەستبوون بە ناتۆوە دۆخەکە خراپتر دەکات.
ههروهها سهرۆک و سهرۆک وهزیرانی فینلهندا ڕایانگهیاند که بهم نزیکانه ئهم وڵاته داواکارییهکهی بۆ پهیوهندیکردن به ناتۆ پێشکهش دهکات.