جەختی کاربەدەستێکی بریتانی لە سەر دادگایی کرانی بکوژانی پەیامنێرەکەی فەلەستین
May 17, 2022 12:05 Asia/Tehran
نوێنەرێکی بریتانی داوای بە دواداچوونی سەربەخۆو زوڵاڵی کرد بە مەبەستی دادگایی کردنی بکوژانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری فەلەستینی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «بامبوس چارالامبوس» نوێنەری سەربە پارتی کرێکاری ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا لە لێدوانێکدا، کەڵک وەرگرتنی لەشکریانی زایونی لە توندوتیژیی ئیدانە کرد.
«بامبوس چارالامبوس» وتیشی: گوشاری سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و ھەڵوێستی فەرمیی ئێمە ئەمەیە کە بێ ئەرێ و نەرێ کەڵک وەرگراتی لەشکریانی ئیسرائیلی لە توندوتیژی ئیدانە بکەین.
ئەم کاربەدەستە بریتانیە وێڕای پێداگرتن لە سەر بەدواداچوونی سەربەخۆ، وتیشی: تاوانباران دەبێ ڕادەستی دەزگای دادەڤانی بکرێن، ئەمەش ھەمان ھەڵوێستی فەرمیی پارتی کرێکارە.