روسیا بە تەواوەتی ماریۆپۆلی داگیر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408104-روسیا_بە_تەواوەتی_ماریۆپۆلی_داگیر_کرد
روسیا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کۆمەڵگای ئازۆڤستالی پیشەسازی لە شاری ماریۆپۆل-ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، بەمەش دوا شوێنی ژێردەستی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکەدا ڕادەستکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2022 12:38 Asia/Tehran
  • روسیا بە تەواوەتی ماریۆپۆلی داگیر کرد

روسیا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کۆمەڵگای ئازۆڤستالی پیشەسازی لە شاری ماریۆپۆل-ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، بەمەش دوا شوێنی ژێردەستی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکەدا ڕادەستکرا.

 

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا رایگەیاند، هێزەکانیان تەواوی کارگەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، دوای ئەوەی شەڕکەرە ئۆکرانییەکانی ناوی خۆیان ڕادەستکردووە.

پێشتر سەدان سەربازی سەر بە “کەتیبەی ئازۆف” لەنێو کۆمەڵگا پیشەسازییەکەدا بوون و هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ڕوسیایان دەدا.

کەتیبەکە چەندین هەفتە خۆراگرییان کرد، سەرەڕای بۆردومانی چڕ و گەمارۆی توند.

بەرگریی ڕوسیا ئاشکراشیکرد، “ئازادکردنی شاری ماریۆپۆل و تەواوی کۆمەڵگای ئازوڤستال”ی بە ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆک ڕاگەیاندووە.

بەپێی وەزارەتەکە نزیکەی دوو هەزار و 439 شەڕکەری کەتیبەکە و هێزەکانی ئۆکرانیا لە 16ی ئەم مانگەوە چەکەکانیان فڕێداوە و دوایین کۆمەڵەشیان کە ژمارەیان 531 چەکدار بووە خۆیان ڕادەستکردووە.

شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.