نیگەرانیی ئەمریکا لە پەسەند کرانی یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆی له په‌سه‌ندکردنی یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ده‌ربڕی و بانگەشەی کردووە کە: ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی کە ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، یارمه‌تی دروستکردنی که‌شێکی دژه جوله‌که‌ش ده‌دات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «نێد پرایس» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئه‌مریکا ئەوپەڕی نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێت له پەسەند کرانی یاسایه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه که ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تاوان ده‌زانێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە : ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، یارمه‌تیی دروستکردنی که‌شێکی دژه جوله‌که‌ش ده‌دات، کە ئەمەش جیاوازیی زۆرە له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی دراوسێکانی عێراقدا کە خەریکی دروست کردنی پرد و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلن و ده‌رفه‌تی نوێ بۆ گه‌لانی ته‌واوی ناوچه‌که ده‌ڕه‌خسێنن.
ناوبراو راشیگەیاند:ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له داکۆکی کردنی ئیسرائیل لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و سەقامگیر بوونی ، لەم ڕووەوە ھەوڵی ئاسایی کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندیی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ئیسرائیلیش دەات.
پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەی دوێنێ پێنجشەممەدا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند کرد.