ڕەخنەی بریتانیا لە یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایونی
«ده‌یڤید لامی» وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌خنه‌ی له په‌سه‌ندکردنی یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایونی گرت و رایگه‌یاند: ده‌بێت حکومه‌تی بریتانیا رێگای دیپلۆماسیی خۆی به‌کاربهێنێت و عێراق له‌م یاسا مه‌ترسیداره دوور بخاته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «ده‌یڤید لامی» وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند: جێگه‌ی نیگه‌رانییه که په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ک ده‌رده‌کات که ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ک تاوان ته‌ماشا بکرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه.
ناوبراو راشیگه‌یاند: ده‌بێت حکومه‌تی بریتانیا رێگای دیپلۆماسیی خۆی به‌کاربهێنێت و عێراق له‌م یاسا مه‌ترسیداره دوور بخاته‌وه.
جێگای ئاماژەیە ئەمە دووھەمین ھەوڵوێستی فەرمیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە مەڕ پەسەند کراوەکەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دایە . بەرلەوەش «نێد پرایس» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو : ئه‌مریکا نیگه‌رانیی قوڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت له ده‌رکردنی یاسایه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه که ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تاوان ده‌زانێت.
پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەی دوێنێ پێنجشەممەدا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند کرد.