تەقە کردن لە کلیسایەکی ئەمریکا سێ کوژراوی لێ کەوتەوە
پیاوێک لە ویلایەتی «ئایوڤا»ی ئەمریکا دوای ئەوەی کە لە بەردەم کلیسایەک دوو ئافرەتی دایەبەر تفەنگ و کوشتنی، بۆ خۆشی کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی «ئەی بی سی نیوز»، «نیکۆلاس لنی» سەرۆک پۆلیسی گەڕەکێک کە ئەم تاوانەی تیادا ئەنجام دراوە، وتوویەتی: پیاوێک دوو ئافرەتی لە دەرەوەی کلیسای «کرنێرێستۆن» لە گردوپەڕی شاری «ئیمز»ی ویلایەتی «ئایوڤا» دایە بەر تفەنگ و کوشتنی.
ئەم کاربەدەستەی پۆلیسی ئەمریکا وتوویەتی، جارێ تەمەنی ئەو ئافرەتە کوژراوانە ڕوون نییە.
لنی وتووشیەتی: وا دیارە کەسی تەقەکەر لە پاشان گولەی بە خۆشیەوە ناوە، بەڵام سەرباری ئەمەش شێوازی مردنی ھێشتا خەریکە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت.
نووسینگەی ئەم کاربەدەستەی پۆلیسی ئەمریکا ھێشتا کوژراوەکانی بۆ ناس نەکراوەو وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم ڕووداوەی تەقەکردن کە لە ئەمریکادا بووەتە بابەتێکی ڕۆژانەو ئاسایی ئاشکرا نەبووە.
جێگای ئاماژەیە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا زیاتر لە ٤٥ ھەزار ئەمریکی لە ئەنجامی کوژران و یان خۆکوشتن بە چەک گیانیان لە دەست داوە.