باڵوێزی ئێران سەردانی کەشتییە دەست بەسەردا گیراوەکەی ھەڵگری نەوتی ئێرانی کرد
باڵوێزی ئێران لە ئاسێنا سەردانی کەشتییە دەست بەسەردا گیراوەکەی ھەڵگری نەوتی ئێرانی کرد لە بەندەری «کاریستوس»ی یۆنان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ئەحمەد نادری» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاسێنا، لە درێژەی ھەنگاوو چالاکییە دیپلۆماسی و مافەوانییە چڕوپڕەکانی لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو بە مەبەستی پێشگرتن بە جەردەیی دەریایی ئەمریکا لە گوێئاوەکانی یۆنان،ڕۆژی سێ شەممە بۆ ئاگادار بوونەوە لە دوایین گۆڕانکاریی مەیدانی سەردانی کەشتیی «لانا»ی ھەڵگری نەوتی ئێرانی کرد لە بەندەری «کاریستوس» و لە دیدار لەگەڵ کەشتیوانەکەی دوایین گۆڕانکارییەکانیان لێک دایەوە.
بە قسەی ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە، لە تەواوی بارستایی دیپلۆماتیک و مافەوانی بۆ پێشگرتن بە جەردەیی دەریایی ئەمریکا لە گوێئاوەکانی یۆنان و پاراستنی سامانی گەلی مەزنی ئێران کەڵک وەر دەگیردرێت.
مانگی ڕابردووی زایینی کەشتییەک بە ئاڵای ئێرانەوە لە لایەن یۆنانەوە دەستی گیرا بە سەرداو لە ئەنجام دا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە باتی ئەو کەشتیە دەستی گرت بە سەر دوو کەشتیی یۆنان دا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.