حوزه‌یران 10, 2022 18:26 Asia/Tehran
  • پێنج ئەندامی ناھەمیشەیی تازەی ئەنجومەنی ئاسایشت دیاری کران

پێنج وڵاتی موزامیک، ئێکوادۆر، سوییسڕاو کۆماری ماڵت و ژاپۆن لە یەکەمی ژانویەی ٢٠٢٣وە دەچنە ڕیزی ئەندامانی بڕیاردەری دامەزراوەی بەرپرسی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بواری ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، « عەبدوڵڵا شاھید» سەرۆکی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی دوێنێ پێنج شەممە» دەرەنجامی دەنگوەرگرتنی ئەندامانی ناھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پاڵێوراوان ئەمساڵ بۆ پێنج کورسی لە سێ گروپی ناوچەیی دا پێکەوە ململانێیان کرد. دوو کورسی بۆ وڵاتانی ئەفریقی و ئاسیاو ئەقیانوسیە، کورسییەک بۆ ئەمریکای لاتین و کارائیب و دوو کورسیش بۆ ئەورووپای ڕۆژئاواو وڵاتانی دیکە.

پێنج وڵاتە تازە ھەڵبژێردراوەکە ھاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی ئالبانی، برازیل، گابۆن، غەنا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ١٠ ئەندامی ناھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت پێک دێنن.

ئەم وڵاتانە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی جێگای ئەندامانی ئێستای ئەنجومەنەکە واتە هیند، ئیرلەند، کینیا، مەکسیک و نەرویژ دەگرنەوە.

سەرپەیڤ