تۆمەتباری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکانی فەرەنسا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە
داواکارە گشتیەکانی فەرمانگەی نیشتمانیی دژە تیرۆریسمی فەڕەنسە (PNAT) رۆژی هەینی داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتباری سەرەکی هێرشە تیرۆریستییەکانی ساڵی ٢٠١٥ یان کرد کە بووە هۆی کوژرانی ١٣٠ کەس.
رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2015، زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستیی هەماهەنگ لە پاریس و گەڕەکی سانت دێنیس لە باکووری ئەو وڵاتە روویدا و 130 کەس کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ داواکارە گشتیەکانی فەرمانگەی نیشتمانیی دژە تیرۆریسمی فەڕەنسە، دوای ٩ مانگ لە راوێژ و وتووێژکردن، داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ سەڵاح عەبدولسەلام، تۆمەتباری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکانی حەوت ساڵ لەمەوبەر لە فەرەنسایان کردووە.
هەروەها کامیل هانتیر یەکێک لە داواکارەکانی دادگا، داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ محەمەد عەبرینی، هاوبەشی هێرشەکان کرد، کە گوایە عەبدولسەلامی بردووە بۆ پاریس.
تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان لە 13ی حوزەیران بەرگری خۆیان لە دادگا دەخەنەڕوو، بڕیارە 29ی حوزەیران بڕیارەکە بدرێت.
ئەم داواکاریەی داواکاری گشتی دژە تیرۆری نیشتمانی فەرەنسا ، قورسترین سزایە کە لە یاسای سزادانی فەرەنسادایە.