حوزه‌یران 17, 2022 16:22 Asia/Tehran
  • یەکەم پەرلەمانی ئەورووپا بە فەرمی دانی نابە«ئاپارتاید»ی ڕژێمی زایونی

دامەزراوەیەکی یاسادانان لە ئەورووپا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونیی لە فەلەستینی داگیرکراوی بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە نمونەی «ئاپارتاید» زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پەرلەمانی «کاتالۆنیا» وەکو دامەزراوەیەکی یاسادانان لە بەشی خۆبەڕێوەبەری ئیسپانیا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک وێڕای بە فەرمی ناسینی تاوانەکانی «ئاپارتاید»ی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان بە توندی ئیدانەی کرد.

بزوتنەوەی «بایکۆت، سەرمایە دانان و یاساغ کردنی ئیسرائیل» کە بزوتنەوەیەکی جیھانییە بۆ تەریک خستنەوەی رژێمی زایونی، لە بەیاننامەیەک دا پشتگریی لە بڕیارنامەکە کردو ڕێزی لێ گرت.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: بەم بڕیارنامە مێژووییە، پەرلەمانی کاتالۆنیا دەبێتە یەکەم پەرلەمان لە ئەورووپادا کە بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە کە سیستێمی ئیسرائیل لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و نمونەی بەرچاوی ئەو«ئاپارتاید»ەیە کە لە پرۆگرامی دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی دا بە ڕوونی باسی کراوە.

بزوتنەوەی یاساغ کردنی ئیسرائیل ھیوای ئەوەی خواستووە کە ئەو بڕیارە بوێرانەیە بۆ پەرلەمانە ناوچەییەکانی دیکەی ئیسپانیاش ببێتە ھاندەرێک ھەتا وای لێ بێت کە ئەوانیش لە جێگایەکی دروستی مێژوودا بوەستن.

سەرپەیڤ