حوزه‌یران 24, 2022 23:20 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان : شیرین ئەبو عاقلە بە تەقەی ئیسرائیلییەکان کوژراوە

‌وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، شیرین ئه‌بوعاقله‌، خانمه‌ رۆژنامه‌نووسی فه‌له‌ستینی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئیسرائیلییه‌کان کوژراوە.

راڤینا شه‌مه‌دسانی، وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ میانی کۆنفرانسیکی رۆژنامه‌وانی له‌ ژنێڤ ئاشکرای کرد، شیرین ئه‌بوعاقله‌ی په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ به‌ گولـله‌ی لایه‌نی ئیسرائیل کوژرا، به‌ مه‌به‌ست بووه‌ و ته‌قه‌ی ھەڕەمەکیی نه‌بووه‌.

شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی 1971 لە شاری قودس لە دایکبووبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو و بۆ ماوەی 25 ساڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی ئەلجەزیرەی قەتەریی بوو.

پێشتریش ئەلجەزیرە و دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین بەرپرسیارییەتی کوشتنی ئەبو عاقلەیان خستبووه‌ ئەستۆی ئیسرائیل و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل پێی وایه‌ ناوبراو بە گولـلەی چەکدارانی فەڵەستینی کوژراوە، ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە هه‌ر زوو رەتکراوەتەوە.

سەرپەیڤ