تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەڵکشاندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409305-تەندروستیی_جیهانی_تووشبوون_بە_کۆرۆنا_لە_زۆربەی_وڵاتانی_جیهان_لە_هەڵکشاندایە
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردەوە ژمارەی تووشبووانی نوێی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە 18% بەرز بووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2022 03:06 Asia/Tehran
  • تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەڵکشاندایە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردەوە ژمارەی تووشبووانی نوێی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە 18% بەرز بووەتەوە.

دەزگای تەندروستی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە جیهاندا هاوشێوەی هەفتەی پێشوو ماوەتەوە و نزیکەی 8500 کەسە. لە سێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکا گیانلەدەستدان بەهۆی کۆڤیدەوە زیادی کردووە.

هەر به‌پێی راپۆرته‌که‌ که‌ دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هه‌فتانه‌ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێی کۆڤید-19 له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمارکراوە‌، که‌ به‌ڕێژه‌ی 47% زیادیان کردووه‌.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕێژەی نزیکەی 32% بەرزبووەتەوە، لە ئەمریکاش بە ڕێژەی نزیکەی لە 14% بەرزبووەتەوە.