ڕووسیا: ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا قەت جێگای قەبوڵ نییە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریای بە توندی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە ڕایگەیاند: ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا قەت جێگای قەبوڵ نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، مافی دەستەڵات و سەروەریی ئەم وڵاتەو پێوەری سەرەتایی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، داوای ڕاگیردرانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریای کرد.
ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ پشتیوانی و داکۆکی لە تیرۆریستان، مۆڵگەو ژێرخانەکانی سووریا بە بەردەوامی دەکاتە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی سووریاش ماوەیەک لەمەوپێش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا، ڕایگەیاند: دیمەشق لە ھخموو ئامێرێکی ڕەوا بۆ وەڵام دانەوەی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی کەڵک وەر دەگرێت.