تەقەکردن لە ویلایەتی «میزوری»ی ئەمریکا ٦ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
تەقەکردن لە «کانزاس سیتی» لە ویلایەتی «میزوری»ی ئەمریکا لانیکەم ٦ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، پۆلیسی «کانزاس سیتی» ڕایگەیاند: ئەم تەقەکردنە شەوی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە بەردەم یانەیەکی شەوانەی ئەم شارە ڕووی دا.
ھێشتا لە بارەی پێناسەی کەس و یان کەسانی تەقەکەرو ئامانج و وردیاتی ئەو کارە ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.
بەراوردی ڕێژەی توندوتیژی بە چەگ لە نێوان ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی جیھان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە تەواوی جیاواز پیشان دەدات و لەم وڵاتەدا ئاستی ڕوودانی تەقەی توندوتیژانە لە ھەر وڵاتێک بانترە لە چاو ھەر وڵاتێکی دیکەی دنیا، سەرباری ئەوەی کە ئەمریکا نزیکەی لەسەدا پێنجی حەشیمەتی دنیا پێک دێنێ، نزیکەی لە سەدا ٣١ی ئەوانەی وا بە کوشتنی بە کۆمەڵ بە ھۆی چەک و چۆڵەوە تێوە دەگلێن لە خۆی دا جێ کردووەتەوە.