ته‌مووز 13, 2022 21:01 Asia/Tehran
  • ئەورووپا داخوازییەکی ڕژێمی زایونیی ڕەت کردەوە

نۆ وڵاتی ئەورووپی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داخوازیی ڕژێمی زایونییان لە بارەی دانانی ناوی شەش ڕێکخراوەی فەلەستینی لە نێو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بەلژیک، دانیمارک، ئیسپانیا، ئیرلەند، ئیتالیا، هوڵندا و سویید شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە بەیاننامەکەیاندا وێڕای ڕەت کردنەوەی داخوازیی ڕژێمی زایونی، پشتگری لێبڕاوانەی خۆیانیان لە شەش ڕێکخراوەی فەلەستینی ڕاگەیاند.

ئەم نۆ وڵاتەی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەکەیاندا پێیان لە سەر ئەوە دڕاگرتووە کە،لە سەر ھاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەو شەش ڕێکخراوە مەدەنییەی فەلەستین بەردەوام دەبن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ئیلھان عومەر» ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، پەلەقاژەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ دانانی ناوی دامەزراوە نادەوڵەتییەکانی فەلەستین لە پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکان بە مەبەستی ھەڵاتن لە لێپێچینەوە لە بەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ئەنجام دەگرێت و سوکایەتی کردنی ئاشکرایە بە تەواوی ئەوانەی وا خوازیاری ئاشتین.

 

سەرپەیڤ