ته‌مووز 31, 2022 14:48 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نائارامییەکان لە عێراق نیگەرانی دەربڕی

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت، جەختی کرد کە بە نیگەرانییەوە ئاڵۆزیەکانی عێراقی لەژێر چاوەدێریی دایە .

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد.

ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا وێڕای پاڵپشتی لە مافی ئازادی بەیان و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، دوور کردن لە هەر جۆرە توندوتیژییەک و مسۆگەر کردنی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز هەوڵ بدەن.

گۆترێش داوای لە ھەموو لایەن و گرووپە سیاسییەکان کرد کە لە ڕێگای گفتوگۆی ئاشتیخوازانە و بەربڵاوەوە خێرا حکومەتی نوێ پێک بهێنن.

سەرپەیڤ