ئاب 26, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پشتیوانیی جیهانی بۆ پەنابەرە موسڵمانەکانی رۆهینگیا بوو

«نۆیلین هایزەر» نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ھەینی داوای لە وڵاتانی جیهان کرد پشتیوانی و هاوکاریی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی گەشتە چوار ڕۆژەکەیدا بۆ بەنگلادیش و بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی بەکۆمەڵ و  زۆرەملێی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە ویلایەتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای میانمارەوە بۆ بەنگلادیش، «هایزەر» ڕایگەیاند:بەنگلادیش بەردەوامە لە میوانداریکردنی دەست بڵاوانەی  پەنابەرانی ڕۆهینگیا، ئەمەش پرسێکە کە پێویستی بە گرنگیدانێکی نوێیە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ھەروەھا دابەشکردنی دادپەروەرانەی بارگرانی ئەم کێشانە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: زۆر گرنگه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نە و به‌رده‌وام بۆ رۆهینگیه‌کان و به‌هۆی تێکچوونی دۆخی مرۆیی و مافی مرۆڤ و ئه‌منی له‌ میانمار نه‌بنه‌ قه‌یرانێکی له‌بیرکراو.

هایزەر هۆشداریشی دا لەو بارودۆخە ھیوابڕاوانەی کە ڕۆهینگیاکان ناچار دەکەن گەشتە مەترسیدارەکانی وشکانی و دەریایی ئەنجام بدەن کە دیارە لەم ئاراستەیەدا ڕووبەڕووی کارەساتی دڵتەزێن لەوانە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و توندوتیژی دەبنەوە.

ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە، لە کۆتاییدا، ئەوە میانمارە کە دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجێکی لەبار لەمەڕ گەڕانەوەی خۆبەخشانە، سەلامەت، بە کەرامەت و بەردەوامی پەنابەران و ئاوارەکان کە ناچار بوون لەو وڵاتەکۆچ بکەن .

ناوبراو جەختی لە گەرەنتی کردنی ماف و ئاسایشنی گەلی موسڵمانی رۆهینگیاش کردەوە.

لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان موسڵمانانی رۆهینگیا بە چەوساوەترین کەمینەی جیهان دەناسێنێت، حکومەتی میانمار بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوان کۆچبەری نایاسایین.

سەرپەیڤ