ئاب 30, 2022 01:06 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی عێراقەوە

وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی عێراقەوە وشداریی داو توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی بە پڕمەترسی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان «ستیفان دوجاریک» ڕۆژی دووشەممە وێڕای دووپات کردنەوەی داخوازییەکەی یونامی لەمەڕ چۆڵ کرانی ناوچەی سەوزو بیناکانی حکومەت لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە،ئاماژەی بەوەش دا کە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە بەجێ ھێنانی ئەرکەکەی لە بەغدا.

ناوبراو وێڕای وشداری دان لە بارەی ئەم دۆخەی ئێستای عێراقەوە، توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی لەم وڵاتەدا بە پڕمەترسی زانی.

جێگای ئاماژەیە دوێنێ دووشەممە دوابە دوای راگەیاندنەکەی «موقتەدا سەدر» لە مەڕ وازھێنانی لە چالاکیی سیاسی، خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و دوای چەند کاژێرێک، ھێزەکانی ئاسایشت کۆشکی سەرۆکایەتییان کۆنترۆڵ کردەوەو، لایەنگرانی موقتەدا سەدریش پاشەکشە لە ناوچەی سەوزی بەغدایان دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ