سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: با لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکییەکانیان وه‌لابنێن و ده‌ست به گفتوگۆیەکی ئاشتیانە بکەن
«ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرش» سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی ڕەوشتی ئێستای عێراق ڕاگەیاندو داوای لە هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کانیش کرد هەنگاوی خێرا بنێن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخەکە و دوورکەوتنەوە له توندوتیژی.
«ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرش» سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لە بەیاننامەیەک دا پەیوەست بە دۆخی داڵۆزی ئێستای عێراق، بانگه‌وازی بۆ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و هەنگاوی خێراش بنێن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخەکە و دوورکەوتنەوە له توندوتیژی.
«گۆتریش»هه‌روه‌ها داوای لە هەموو لایەنەکانیش کردووە به زووترین کات ناکۆکییەکانیان وه‌لابنێن و ده‌ست به گفتوگۆیەکی ئاشتیانە و گشتگیر بکەن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ناکۆکییه‌کانیان.
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ھەروەھا لەوەی کە ئاڵۆزییەکانی عێراق قوربانیی لێ کەوتووەتەوەو پەلاماری بیناو دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق دراوە داخ و مەخابنی خۆی دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە دوابە دوای راگەیاندنەکەی «موقتەدا سەدر» لە مەڕ وازھێنانی لە چالاکیی سیاسی، خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و دوای چەند کاژێرێک، ھێزەکانی ئاسایشت کۆشکی سەرۆکایەتییان کۆنترۆڵ کردەوەو، لایەنگرانی موقتەدا سەدریش پاشەکشە لە ناوچەی سەوزی بەغدایان دەست پێ کرد.