ئه‌یلوول 05, 2022 07:32 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە پاریس بۆ ناڕەزایەتی بە دەرکردنی ئیمام جەماعەتێک

 لە وەڵامی بانگەوازی کۆمەڵێک موسڵمان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردنی ئیمامی مزگەوتێک لە فەرەنسا، سەدان کەس لە پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، خۆپیشاندەران لە پاریس ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە دەرکردنی حەسەن ئیکیۆسێن ئیمامی مزگەوتێک لە فەرەنسا و ئیدانەی لە ئیسلام ترساندنی حکومەت و دەسەڵاتدارانی فەرەنسایان کرد دژی موسڵمانان.

ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە حەسەن ئیکویسن لەم وڵاتە دەرکرابوو دوای ئەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی فەرەنسا رەتیکردەوە مۆڵەتی مانەوەکەی نوێ بکاتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لە وردەکاریی هۆکاری دەرکردنی ئەم ئیمام جەماعەتە  لە فەڕەنسا نەکراوە.

 

سەرپەیڤ