ئه‌یلوول 08, 2022 08:32 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەری تازەی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ گۆتریش

نوێنەری تازەی ئێران له نەتەوه یەکگرتووەکان، له دیدارێکدا له گەڵ سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، جەختی له سەر خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەردەوام کردنی ھەڵس و کەوتی کاراو هاوکاریی نزیک له گەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا کردەوە.

«ئەمیر سەعید ئیرەوانی» نوێنەری تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەکەی ناوبراودا کۆبووەوە و نامەی مانەوەی خۆی پێشکەش بە سکرتێری گشتی کرد و بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.

لەم دیدارەدا «ئەمیر سەعید ئیرەوانی»جەختی له خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە بۆ بەردەوام کردنی ھەڵس و کەوتی کاراو هاوکاریی نزیک و بنیاتنەرله گەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا ، بە تایبەت لە ئاراستەی بەهێزکردنی فرەلایەنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاکلایەنە و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.

نوێنەری تازەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە جێ و شوێن و بارستایی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس، جەختی لە چەسپاندنی ئاسایشتی ناوچەیی کردەوە بە بەشداریی بنیاتنەرانەی وڵاتانی ناوچەکە.

لەم دیدارەدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ئاماژەدان بە پێگە و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا، جەختی لە هاوکاری و ھەڵس و کەوتی بنیاتنەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوەو هێزمەندکردنی فرەلایەنی و بەردەوامبوونی ئەم هاوکارییەی بەرز نرخاند.

«گۆتریش» ئامادە بوونی خۆشی بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی کارا لە بەرەوپێش بردنی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەیی لە کەنداوی فارس دا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ