خۆپیشاندان دژی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەڵمانیا
دەیان چالاکوان و لایەنگری گەلی فەلەستین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەربە سەردانەکەی «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ بەرلین خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی میدیاکانی فەلەستین خۆپیشاندەران وێڕای شەکاندنەوەی ئاڵای فەلەستین، تاوان و دەستدرێژکارییەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین، هەر لە کوشت و بڕیانەوە بگرە هەتا پەرەپێدانی شارۆچکەسازی و وێرانکردنی ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکانیان شەرمەزار کرد.
«یائیر لاپید» سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە لە سەردانێکی فەرمیدا گەییشتە بەرلینی پێتەختی ئاڵمانیا. سهرچاوه زایۆنییهکان ڕایانگهیاندووه که گەشتەکەی «لاپید» بۆ ئهڵمانیا له ئاراستەی ئامانجه سیاسییهکانی تهل ئهبیب به تایبهت له پێوهندی لهگهڵ ڕێککهوتنە ناڤۆکییەکەی ئێراندا ئەنجامی گرتووە.
«لاپید» پێشتر ھەڵوێستی فەرەنسا و ئەڵمانیای لە دانوستانەکانی ناڤۆکی دا ئەتۆمیدا بەرز نرخاندبوو.