سەرۆک وەزیرانی سویید وازی لە پۆستەکەی ھێنا
«مەگدالینا ئەندەرسۆن»، سەرۆکوەزیرانی سویید، شەوی پێنج شەممە دوای قبوڵکردنی شکستی هاوپەیمانیی دەستەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وازی لە پۆستەکەی ھێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەگدالینا ئەندەرسۆن» شەوی چوارشەممە لە کۆتایی دوا ڕۆژی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، شکستی ھاوپەیمانییەکەی خۆی و سەرکەوتنی هاوپەیمانیی میانڕەوە پارێزکارەکان و ڕاستڕەوە توندڕەوکانی قبوڵ کردو ڕایگەیاند: لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەت دەکێشێتەوە.
بەپێی ئەو ئەنجامە نیوەکۆتاییەی کە دوای ژماردنەوەی زیاتر لە 99%ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوییددا ڕاگەیەندرا، هاوپەیمانیی میانڕەوە پارێزکارەکان و ڕاستڕەوە توندڕەوکان بە سەرۆکایەتیی "ئۆلف کریستێرسۆن"ی پارێزکار ١٧٦ کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێنا و زۆرینەی پەرلەکانیان بە خۆیان تەرخان دا.
ئینجا لە بەرامبەردا ئۆردوگای چەپ بە سەرکردایەتی «ئەندرسۆن» بە بردنەوەی ١٧٣ کورسی بە کردەوە مافی پێکهێنانی حکوومەتی لە دەست دا و بوو بە دووەم هێزی سیاسی لە پەرلەمان دا.